4/8موفاجه‌ئه به‌ڕێوه‌یه، هه‌موو ئاماژه‌كا1نیش سه‌رنجمان ده‌به‌نه‌وه سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی كهپێناچێت سه‌ركرده‌ی كوتله‌و قه‌واره سیاسییه‌كانی عیراق بگه‌نه ده‌رچه‌یه‌ك و به‌جۆرێك له‌ناو خۆیاندا رێكبكه‌ون كه به‌ر كاریگه‌رییه ده‌ره‌كییه‌كان و موفاجه‌ئه‌كه بگرن.
به‌ڕای هه‌ندێك له‌چاودێران، له‌وانه‌یه قسه‌كه‌ی مێلكه‌رت دروستكردنی گوشارێكی ده‌روونی بێت له‌سه‌ر عیراقییه‌كان تا به‌په‌له بگه‌نه رێككه‌وتنێك، به‌لام هه‌ندێكیش پێیانوایه ئه‌و وته‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ جوڵه‌ی یۆنامی له‌هه‌ریه‌ك له‌به‌غداو كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ قۆناغی دوای 4/8.
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌عیراقدا ده‌گوزه‌رێت كێشه‌یه له‌نێوان خودی سه‌ركرده‌ی لایه‌نه عه‌ره‌به‌كاندا كه‌تا ئه‌م كاته‌ش جگه له‌لایه‌نی كوردستانی كه به‌یه‌ك دووراییهوه له‌نێوانیاندا راوه‌ستاوه، نه‌ك به‌بێده‌نگی و خۆ له‌قه‌ره نه‌دانیان، به‌ڵكو به‌جموجۆڵ و هه‌وڵدان بۆ له‌یه‌كتری نزیككردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌و ده‌ربازكردنی عیراق له‌م قه‌یرانه‌ی كه به‌ر له‌قۆناغی 4/8 تێیكه‌وتووه، چونكه دوورنییه قۆناغی دوای 4/8 به‌جۆرێك بێت كه‌كوردیش نه‌توانێت هیچ شتێك بكات و بڵێت، كه‌خێری لایه‌نه‌كانی تێدابێت.
لایه‌نه‌كانی شیعه‌و سوننه به‌ته‌نیا له‌و كێشه سیاسییانه‌دا ناكۆك نین كه‌په‌یوه‌ستن به‌پۆسته سیادییه‌كان و ته‌فسیری ده‌ستوورو مادده‌ی 140، به‌ڵكو هه‌ر بۆ نموونه ئه‌مساڵ عیراق له‌سه‌ر لێواری سڕكردندا بوو له‌لایه‌ن فیفاوه، به‌هۆی كێشه‌ی نێوان شیعه‌و سوننه له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراق كه دواجار هه‌مووان له‌ماڵی كورددا‌و له‌هه‌ولێر كۆتاییان به‌و كێشه‌یه هێناو عیراق له‌و سڕكردنه‌ی كه‌بڕیاربوو، رزگاركرا.
هه‌ندێك هه‌ر به‌وه زمانیان پژاوه كه‌بڵێن كورد مایه‌ی ناسه‌قامگیرییه بۆ عیراق و ناوچه‌كه، به‌لام له‌حه‌وت ساڵی رابردوودا، كورد وه‌ك یه‌كێك له‌دوو نه‌ته‌وه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عیراق، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موولایه‌ك سه‌لماند، كه‌ئه‌وه ئه‌و كه‌لتووری یهكترقبووڵنهكردنهی لایه‌نه شیعه‌و سوننه‌كانی عیراق، له‌پاش 5 مانگ له‌هه‌ڵبژاردن، كێشه‌كانی ولات ده‌به‌نه‌وه ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌سته‌وستانی له‌ئاست چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بۆ جیهان ده‌رده‌خه‌ن، نه‌ك پێكهاته‌ی كورد كه‌جگه لهجهختكردنهوه له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئیستیحقاقه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و په‌یڕه‌وكردنی ده‌ستوور، وه‌ك خۆی، هه‌میشه هه‌وڵی لێكنزیككردنه‌وه ده‌دات.
دوورنییه قۆناغی دوای 4/8 درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته بێت به‌سه‌ر عیراقدا‌و كه‌سیش ناتوانێت پێشبینی دوای 4/8 بكات.
هێشتا به‌شێك له‌و كلتووره نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌و زۆرێك له‌كه‌سایه‌تی و لایه‌نه عیراقییه‌كان ئه‌و راستییه ناسه‌لمێنن كه‌كورد مایه‌ی سه‌قامگیریی عیراق و ناوچه‌كه‌یه، كه‌چی له‌ماوه‌ی 7 ساڵی رابردوودا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ هه‌موو غه‌یره عیراقییهكدا لهساتوسهودای ئه‌وه‌دابوون عیراق بێ ئاسۆ‌و بێ ئاینده بێت، به‌لام ئاماده‌نه‌بوون وه‌ك شه‌ریكی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ كورددا مامه‌ڵه بكه‌ن و ره‌نگه هه‌ندێك هێشتا بریمهریزهكردنهوهی عیراقیان پێ باشتربێت لهچارهسهرێكی بنه‌ڕه‌تیی كێشه موزایكییهكانی عیراق.
جا فیفا ساڵێك ته‌نگژه‌ی تۆپی پێی دواخست، بزانین كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش چی به‌دواوه ده‌بێت.