یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكانى نێوان لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا‌و ئه‌لعیراقییه كه‌متر ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌وردى ئاگادارى پێنج مانگى دواى ئاشكراكردنى ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى 7/3 بوبێتین، ئه‌وا تێبینی ئهوهمانكردووه كه‌یه‌كێك له‌و هۆكاره دیارانه‌ى له‌نێو پانتایی ململانێكانى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران و دژایه‌تییه تونده‌كانى نێوان نورى مالكى و ئه‌یاد عه‌للاوى بوونى هه‌بووه، مه‌سه‌له‌ى ده‌ستتێوه‌ردانى ولاتانى دراوسێ لهفۆرمێكى دیارى ده‌ركه‌وته‌ی فشاره‌كان بووه، چونكه هیچ كاتێك لیسته عیراقییه‌كان جگه له‌لیستى فراكسیۆنه كورده‌كان له‌به‌غدا بێ ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نێك یاخود ده‌وڵه‌تێكى ده‌ره‌كى لهههنگاونانهكان بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت كارا نه‌بوون.
كاتێكیش ئه‌و دوو لیسته هاوپه‌یمانه نه‌یانتوانى متمانه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت له‌لاى عه‌للاوى دروستبكه‌ن، هه‌رزوو به‌هۆى بهرههڵهستى لیستى ئه‌حرارى موقته‌دا سه‌درو فشاری ده‌ره‌كییه‌وه، مه‌سه‌له‌ى ئاینده‌ى هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ مالكى كه‌وته هه‌ستیاریی و لێوارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، له‌م نێوه‌نده‌شدا ئه‌وه‌ى جێگه‌ى هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه ئه‌و ڕاستیه‌یه كه‌هیچ كات عیراق ناتوانێت بێ فشاره ده‌ره‌كییه‌كان به‌رگرى لهیهكپارچهیی و سه‌روه‌رى خۆى بكات، چونكه ئێستا عیراق سه‌ره‌ڕاى بوونى بۆشاییه ده‌ستوورى و یاساییه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ى ململانێكان وایكردووه كهكادانهوهى نیگه‌رانییه‌كان زیاتربن به‌هۆى ساردى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران و ئهمریكاو فشارخستنه سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌پێیانوایه ئامانجه ستراتیژهكانیان و به‌دێهێنانى مه‌به‌سته‌كانى ئاینده‌یان له‌ولایه‌نه ده‌بیننه‌وه، چونكه بهبڕواى چاودێرانى سیاسى ئه‌گه‌ر ئه‌و فشاره دهرهكهیانه نه‌بوایه، ئه‌وا دوور نه‌بوو كهئاستى ئاڵۆزبوونى پێكهێنانى حكومه‌ت به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا نهگهیشتایهو لایه‌نه‌كان ئه‌گه‌ر زۆر له‌ئێستا توندتریش بونایه، ئه‌وا ده‌یانتوانى گرێ كوێرهى كێشه‌كانى وه‌رگرتنى پۆسته سیادییه‌كان و به تایبه‌تیش پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانیان ده‌ركرده‌وه، بۆیه ناتوانین گه‌شبین بین بهئایندهى عیراق، ئه‌گه‌ر كار به‌مشێوه‌یه بڕوات و هه‌رلایه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیى ده‌ره‌كى به‌هۆى فشارى ولاتانى دراوسێ بخاته سه‌رووى به‌رژه‌وه‌ندیى تایبه‌تى و كه‌سییه‌كان، ئه‌وا نه‌ك ناتوانرێرێت حكومه‌تێكى بنكه فراوانى هاوبه‌ش و خاوه‌ن زۆرترین به‌شدارى سیاسیى لایه‌نه‌كان پێكبێت، بگره له‌كاتى پێكهێنانى حكومه‌ت و قۆناغه‌كانى دواترى حكومڕانى، ئه‌وا پاشاگه‌ردانى لهبڕیارو یاساكانى ناو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به‌هۆى به‌رده‌وامى ململانێكانى نێوان باڵه‌كانى شیعه‌و سوننه‌و خودى كاریگه‌رى ئه‌و فشاره دهركییانه، عیراق ده‌بێته گۆڕه‌پانى توندوتیژى و زۆرترین زیانگه‌یاندن به‌پڕۆسه‌ى سیاسى و حكومڕانى.