تری مێژووی مرۆڤایه‌تیدا نه‌بوون. ئه‌وه‌ی هه‌نوكه لێی ده‌دوێین خه‌سڵه‌تێكی ئاشكرا‌و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و جه‌نگه‌یه كه ده‌توانین به‌دێڕێك له‌باره‌یه‌وه بڵێین: گۆڕانی تاكتیكه‌كانی جه‌نگی كلاسیكی و تێپه‌ڕاندنی جوگرافیا، ئه‌و دوو پایه گرنگه‌ن كه تا هه‌نوكه توانیویانه درێژه به جه‌نگه‌كه بده‌ن و به‌رده‌وام ڕه‌گه‌زی نوێ بێننه نێویه‌وه.
گواستنه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه له وشكانیه‌وه بۆ قوڵایی ئاوه‌كان، له پاش تێپه‌ڕینی به‌هه‌وادا و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی گه‌شته ئاسمانیه‌كان و فڕۆكه مه‌ده‌نیه‌كان بوونه‌وه، پێدراوێكی تازه و زه‌نگێكی نوێیه كه ده‌بێ هه‌موو ئه‌و چاو‌دێر و لایه‌نانه‌ی له دووی فراوانبوونی چوارچێوه و سیاقی جه‌نگی دژه‌تیرۆر ده‌چن ئاگاداری ته‌واویان له‌باره‌یه‌وه هه‌بێت، ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه ئه‌ركیان كۆنترۆڵكردنی جه‌نگه‌كه‌یه وه‌ك ڕه‌گه‌زێكی نوێ و پێدراوێكی جومگه‌یی له‌نێو نه‌خشه‌دانانی ستراتیژی تایبه‌ت به‌جه‌نگی دژه‌تیرۆردا ڕه‌چاوی بكه‌ن و چاره‌سه‌ری ڕه‌گوڕیشه و لێكه‌وته‌كانی بكه‌ن، چونكه ئه‌م به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونه‌ی جه‌نگی دژه تیرۆر، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ ده‌كاته‌سه‌ر بازرگانی وزه‌ی جیهانی.
ماناكانی هێرشكردنه سه‌ر( ئێم ستار)، له هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی ڕابردوودا، كه‌سێكی خۆكوژ به‌سواری به‌له‌مێكی تیژڕه‌و، له‌ته‌نگه‌ی هورمزدا هێرشی كرده سه‌ر پاپۆڕی نه‌وت گوازه‌ره‌وه‌ی (ئێم ستار)ی ژاپۆنی و زیانێكی گه‌وره‌ی لێدا، ئه‌گه‌رچی قوربانی مرۆیی به‌دواوه‌نه‌بوو، به‌ڵام بووه‌هۆی شڵه‌ژاندنی ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ست به‌هه‌ردوو بواری ئاسایشی وزه و شه‌ڕی دژه‌تیرۆر. به‌جۆرێ ده‌توانین بڵێین: هێرشكردنه سه‌ر (ئێم ستار) به‌شێوه‌یه‌كی جه‌بری هه‌ردوو بواره‌كه‌ی موتوروبه و تێكه‌ڵاو كرد. ئیدی بۆ له‌مه‌ودوا له‌پاش ئه‌وه‌ی له قوڵایی ده‌ریادا خه‌رقی هێمنایه‌تی ڕووبدات، ناكرێ باس له ئاسایشی وزهبكرێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له فراوانبوونهكانی شه‌ڕی دژه تیرۆر بكرێ. ڕاسته پێشتر له ئاوه‌كانی كه‌نه‌دا و هێڵه‌كانی بازرگانی جیهانیدا، هێرش كراوه‌ته سه‌ر چه‌ندین پاپۆڕ، له‌وانه (یوئێَس ئێس كۆڵ)ی ئه‌مریكی و ( لین بۆرد)ی فه‌ڕه‌نسی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر (ئێم ستار) له‌وانی تر جیاده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دات له‌لایه‌ن گروپی سه‌ر به‌ڕێكخراوی قاعیده‌وه (كه‌تیبه‌كانی عه‌بدوڵڵا عه‌زام) ته‌به‌نی ده‌كرێت و له چوارچێوه‌ی دژه تیرۆردا ده‌خوێندرێته‌وه و له پشتیه‌وه ئامانجێكی سیاسی ڕاده‌وه‌ستێ كه بریتیه له ته‌وزیفكردنی قورسایی ته‌نگه‌ی هورمز كه (40%)ی بازرگانی نه‌وتی جیهانی پیادا تێده‌په‌ڕێ له‌نێو چوارچێوه‌ی جه‌نگه‌كه‌دا.
ئه‌مه له‌كاتێكدا هێرشكردنه‌سه‌ر (یوئێس ئێس كۆڵ) چوارچێوه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه، چونكه ئه‌و فڕۆكه هه‌ڵگرێكی سه‌ربازیه و ڕووداوه‌كه‌ش به‌ر له ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی جیهانی دژه‌تیرۆر ئه‌نجام درا..
ڕه‌نگه لێره‌دا یه‌كێك بپرسێت: ئه‌ی چی شتێك ئه‌م ڕووداوه جیاده‌كاته‌وه، له‌و نائارامیه‌ی چه‌ته ده‌ریاییه‌كانی سۆماڵ به‌م دواییانه له ڕێگه‌ی بازرگانی جیهانیدا دروستیان كردووه؟ بۆ وه‌ڵامی پرسیارێكی له‌و شێوه‌یه، له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س بێت كه بڵێین: هێرشكردنه سه‌ر (ئێم ستار) ئامانجێكی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه، به‌ڵام كرداری چه‌ته‌كان ته‌نها بۆ ده‌ستكه‌وتی ئابوورییه.
له‌به‌رئه‌وه ناكرێ ئه‌و نائارامیه‌ی چه‌ته ده‌ریاییه‌كان كه له پێناوی بڕێ پاره‌دایه، به‌راورد بكه‌ین به نائارامیه‌ك كه ئامانجی سیاسی له‌پشته‌وه بێ. هه‌روه‌ها له‌ڕووی ڕێكخستنی كردهوهكهشهوه، ئه‌وی چه‌ته‌كان كرداری ڕێكخراو نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ته‌نگه‌ی هورمز ڕوویدا، كردارێكی ڕێكخراوه، تۆڕێكی تایبه‌تمه‌ند له خاكی چه‌ند وڵاتێكی ده‌وروبه‌ری تهنگهكهوه پێی هه‌ستاون و هێڵی پاشه‌كشه‌ی ئارامیان بۆ تاقمی ئه‌نجامده‌ری كرده‌وه‌كه دابینكردووه.
لێره‌دا پرسیاری گه‌وره‌ترمان بۆ دێته پێشه‌وه، وه‌ك ئه‌مه‌ی كه ده‌ڵێ: چۆن ئه‌و تاقمه توانیان سوود له خاكی پتر له ده‌وڵه‌تێك وه‌ربگرن و له چاوی ده‌زگا هه‌واڵگری و ئاساییشهكانیش خۆیان بدزنه‌وه؟ چ كارسازیهكی نامه‌ئلوف لهكایهكهدا هه‌یه؟ ئه‌ی چۆن ئه‌و كارسازیه و هاوشێوه‌كانی بۆ له‌مه‌ودوا چاره‌سه‌ر ده‌كرێن؟
وێڕای ئه‌وه‌ی باسكرا، خاڵێكی دیكه بایه‌خێكی تایبه‌ت و مه‌ترسیه‌كی گشتگیرتر له‌وه‌ی چه‌ته سۆماڵیه‌كان دروستیان كردبوو، به‌هێرشه‌كه‌ی هورمز ده‌دات، ئه‌ویش بریتیه له ڕه‌گه‌زی جوگرافیا و هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنی هێرشه‌كه.. ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌ش گرنگیهكهی له‌وه‌دایه كه چه‌ته‌كان له ڕۆخه‌كانی سۆماڵ‌دا ده‌جوڵێن و مه‌ترسیان ته‌نها له‌سه‌ر بازرگانی ده‌ریای سوور - نۆكه‌ندی سویس دروستكردووه، به‌ڵام له‌وه‌ی ته‌نگه‌ی هورمزدا هێڵه‌كانی بازرگانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا (به‌وانه‌ی نۆكه‌ندی سویسیشهوه) كه‌وتوونه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه.
لێكدانه‌وه‌كان هه‌رچی بن، ڕاستیه‌ك له‌گۆڕێدا ده‌مێنێته‌وه كه ناكرێ به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێ، ڕاستیه‌ك خۆی له (كشان و ته‌شه‌نه سه‌ندنی به‌رده‌وام)ی چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه.. هه‌روه‌ها ڕووكارێكی تری ڕاستیه‌كه گۆڕانی به‌رده‌وامی تاكتیكهكان و به‌كارهێنانی ڕه‌گه‌زی نوێیه له‌سیاقی جه‌نگه‌كه‌دا.
له كشانی جه‌نگی دژه تیرۆردا بۆ قوڵایی ده‌ریاكان، هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌و ئهقڵانهی له‌پشت جهنگهكهوهن و نه‌خشه بۆ درێژه‌پێدانی ده‌كێشن، جارێ زۆریان ماده‌ی خاو له‌به‌رده‌ستدایه و به‌رنامه‌شیان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی له‌هه‌ر ماده‌یه‌كی خاوی به‌رده‌ست، ڕووبه‌رێكی تر بۆ خۆنمایشكردن وێنا بكه‌ن. به‌و پێیه‌ش هێشتر ئێمه له قۆناغه به‌راییه‌كانی شه‌ڕی دژه تیرۆردا ده‌ژین و بۆی هه‌یه ئه‌و جه‌نگه چه‌ند ده‌یه‌یه‌كی تر به‌رده‌وام بێت.