2009-11-23 14:57:41

بۆچی دایه ‌؟

له‌ بونی حه‌وت منداڵدا ژان ده‌یگرتیی و

كه‌چی ڕۆژێك

نه‌باسی ژانت بۆ كردم ؟

نه‌فێری هونه‌ری ژانت كردم ؟!

تا بتوانم به‌رگه‌ بگرم

ئه‌وكاتانه‌ی ژان ده‌مگرێ و

شیعرێكی نوێ له‌دایك ده‌بێت !

به‌ڵام دایه‌ ،

لێم ببوره‌ كه‌ پێم وایه‌

ژانی  هه‌ر شه‌ش كۆرپه‌كه‌ی تۆ

به‌ خۆیشمه‌وه‌

هێنده‌ی له‌دایك بونی شیعرێك

كه‌بۆ دوری تۆ ده‌ینوسم ،  ئێشی نایا !.

 

باكۆ جه‌لال - توركیا

ئه‌م شیعره‌ پیشكه‌شه‌ به‌ دایكی ئه‌زیزم.