2009-12-08 13:57:12

گه‌له‌كه‌یه‌تی‌.مۆرالیس له‌كۆتایی‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن به‌ لایه‌نگرانی‌ ده‌ڵێت كه‌ ته‌نها دوو ڕێگه‌ له‌به‌رده‌مدایه‌ "یان ده‌بێت به‌رده‌وامی‌ به‌ گۆڕانكارییه‌كان بده‌ین یان ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ڕابردوو".له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ كابرایه‌كی‌ ڕه‌شتاڵه‌یه‌ و ماندووبوون و قورسی‌ زینده‌گی‌ ناوچه‌كانی‌ كاریبی‌ به‌ ڕوخسارییه‌وه‌ دیاره‌، به‌ڵام به‌ڵێن به‌ خێرا جێبه‌جێكردنی‌ گۆڕانكارییه‌كان ده‌دات له‌ پێناو گه‌له‌كه‌ی‌.سه‌رۆكی‌ چه‌پڕه‌وی‌ ئه‌و وڵاته‌ پێش ده‌ركه‌وتنی‌ ده‌ره‌نجامی‌ ڕه‌سمی‌ كۆتایی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ بۆلیڤیا، خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌وه‌ دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ زۆرینه‌ی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ ده‌نگه‌كانی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ و سه‌ركه‌وتنی‌ ده‌سته‌به‌ركردووه‌.مۆرالیس پێویستی‌ به‌كاتی‌ زیاتره‌ بۆ پراكتیزه‌كردنی‌ به‌رنامه‌ سۆسیالیستیه‌كه‌ی‌ كه‌ پته‌وكردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ئابووری‌ و سه‌رله‌نوێ‌ دابه‌شكردنه‌وه‌ی‌ قازانجی‌ پیشه‌سازییه‌كان به‌سه‌ر چینه‌ هه‌ژاره‌كاندا له‌خۆ ده‌گرێت.له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ بۆلیڤیادا، مۆرالیس ململانێی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ریه‌ك له‌ مانفرێد رێیس بیلای‌ حاكمی‌ پێشووی‌ یه‌كێك له‌ ولایه‌ته‌كان و سمۆئیل دوریا كرد كه‌ ناوبراو یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سایه‌تییه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و بازرگانه‌ گه‌وره‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌.مۆرالیس دڵنیایه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك و له‌لایه‌ن ئه‌و هه‌ژارانه‌وه‌ ده‌نگی‌ پێده‌درێت كه‌ زیاتر له‌ 65%ی‌ كۆی‌ گشتی‌ دانیشتوانی‌ ئه‌و وڵاته‌ پێكده‌هێنن.ده‌سته‌به‌ركردنه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌لایه‌ن ئیڤۆ مۆرالیسه‌وه‌، به‌ بۆچونی‌ چاودێران پته‌وكردنی‌ چنگی‌ پۆڵاینی‌ ئه‌و پیاوه‌ ده‌گه‌یه‌نێت به‌سه‌ر ژیانی‌ سیاسی‌ بۆلیڤیا و ڕه‌نگه‌ ببێته‌ مایه‌ی‌ لاوازكردنی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ ڕاستڕه‌وی‌ موحافیزكاری‌ ئه‌و وڵاته‌ كه‌ خۆیان له‌ نوخبه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و بازرگانه‌ گه‌وره‌كاندا ده‌بیننه‌وه‌.وادیاره‌ مۆرالیس پشت ئه‌ستوره‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ لایه‌نگری‌ ده‌كه‌ن و له‌ هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی‌ كاروانی‌ گۆڕانكاریدا له‌گه‌ڵیدا ده‌بن.ئه‌و له‌ ڕێگه‌ی‌ كوده‌تا و خۆ سه‌پاندنه‌وه‌ و نه‌بۆته‌ سه‌رۆك، به‌ڵكو له‌ڕێی‌ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدانه‌وه‌ پۆستی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌ بۆلیڤیادا ده‌سته‌به‌ر كردووه‌ و له‌ یه‌كه‌م ماوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیشدا ده‌ستبه‌جێ‌ مووچه‌كه‌ی‌ خۆی‌ به‌ڕێژه‌ی‌ 50% كه‌مكرده‌وه‌.

بۆلیڤیا له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌ی‌ خاوه‌نی‌ گه‌وره‌ترین سامانی‌ سروشتییه‌، به‌ڵام به‌ یه‌كێك له‌ هه‌ژارترین وڵاتانی‌ جیهان داده‌نرێت و زیاتر 60%ی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ له‌ حاڵه‌تی‌ هه‌ژاریدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و پشت به‌ یارمه‌تی‌ دره‌كی‌ ده‌به‌ستن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت له‌لایه‌ن فه‌نزویلاوه‌ پێشكه‌شیان ده‌كرێت.مۆرالیس هه‌وڵده‌دات بڕی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ سامانی‌ سروشتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ بۆلیڤیاییه‌كان بخاته‌ گه‌ڕ و له‌ هه‌نگاوێكی‌ به‌ره‌وپێشچوونیدا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئابووری‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌رزترین ئاستی‌ گه‌شه‌كردن به‌ڕێژه‌ی‌ 3،2% له‌نێوان وڵاتانی‌ ئه‌مریكای‌ لاتیندا تۆمار بكات.بۆلیڤیا كه‌ به‌ پاڵه‌وانی‌ كوده‌تاكان ناسرابوو له‌و ناوچه‌یه‌دا، به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی‌ مۆرالیس، تا ساڵی‌ 2015 قۆناغی‌ سه‌قامگیری‌ به‌خۆوه‌ ده‌بنێت و هێنده‌ی‌ تر ڕێگه‌ له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌دا خۆش ده‌بێت تا سه‌رله‌نوێ‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌ر پره‌نسپه‌كانی‌ سۆسیالیزم و مافی‌ هندییه‌كان دابمه‌زرێنێته‌وه‌.