ره‌نگه زیاتر له‌هاوڕێكانی ببێته جێگه‌ی سهرنجو به‌دواداچون پاش ئه‌وه‌ی له‌دادگایه‌كی عێراقیدا داوای له‌دژی هاوڵاتیه‌كی مه‌ده‌نی تۆماركرد‌و له‌ئه‌نجامدا داواكه‌ی دۆڕاند.بایهخو گرنگێتی ئه‌م چیرۆكه له‌وه‌دایه كه یه‌كه‌مین جاره سوپای ئه‌مه‌ریكا په‌نا به‌رێته به‌ر دادگایه‌كی عێراقی‌و داوای فه‌رمی له‌دژی هاوڵاتیه‌ك تۆماربكات. هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین جاریشه بڕیاری دادگا بێتاوانكردنی تۆمه‌تبارێك بێت كه تۆمه‌تی هێڕشكردنه سه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ر بێت. له‌سه‌رو ئه‌مانه‌شه‌وه له‌ده‌قی بڕیاری دادگادا بۆ یه‌كه‌مین جار شه‌رعیه‌ت به‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هێزی داگیركه‌ر دراوه.سه‌ره‌تای ئه‌م چیرۆكه له‌كاتژمێر سێی ئێواره‌ی رۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی 2009 ده‌ستپێده‌كات كاتێك مه‌فره‌زه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی به‌پێنج ئۆتۆمبیلی سه‌ربازیی له‌جۆری هه‌مه‌ر له‌ناوچه‌ی موسڵ جدیده‌ی شاری موسڵ ده‌وه‌ستن، پاش ماوه‌یه‌كی كورت كه‌سێك نارنجۆكێك هه‌ڵده‌داته ناو مهفرهزهكهو له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی ده‌ست به‌ته‌قه‌كردن ده‌كه‌ن.له‌م بگره‌و به‌رده‌یه‌دا براین، كه یه‌كێكه له‌سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكهكهوه برینداردهبێتو هاوڵاتیه‌كی عێراقیش كه گوایه هێڕشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، چه‌ندین فیشه‌كی بهردهكهوێتو به‌سه‌ختی برینداردهبێتو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه ئهمهریكیهكهوه ده‌ستگیرده‌كرێت.به‌هۆی ئه‌م روداوه‌وه، سوپای ئه‌مه‌ریكی له‌كاردانه‌وه‌یه‌كی سه‌یرو سهمهرهداو بۆ یه‌كه‌مین جار، داوایه‌كی یاسایی له‌دژی ئه‌و هاوڵاتیه عێراقیه پێشكه‌ش به‌دادگای جه‌زائی نه‌ینه‌وا ده‌كات.
پێشتر ئه‌مه‌ریكیه‌كان هه‌ر كه‌سێكیان دهستگیربكردایه، به‌بێ دادگایی كردن راسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی به‌ندیخانه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌كردن وه‌ك (بوكا)و ئه‌وانی تر، به‌تایبه‌ت گه‌ر ئه‌و كه‌سه هێڕشی كردبێته سه‌ریان، به‌ڵام له‌و روداوه‌دا كه ئه‌مه‌ریكیه‌كان راسته‌وخۆ رویانكرده دادگای عێراقی، به‌پێی چاودێران، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه سوپای ئه‌مه‌ریكی پابه‌ندی رێككه‌وتننامه ئه‌منیه‌كه‌ی نێوان هه‌ردو حكومه‌تی عێراق‌و ئه‌مه‌ریكایه.سه‌رچاوه دادوه‌رییه‌كان ئاشكرایانكرد كه دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی موسڵ، كه‌یسی عیسام سه‌ڵاحه‌دین قاسم (هاوڵاتی تۆمه‌تبار به‌فڕێدانی نارنجۆكه‌كه)، رۆژی هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2009، ره‌وانه‌ی دادگای جینائی موسڵ كراوه به‌مه‌به‌ستی دادگاییكردن.سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌دادگا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی مادده‌ی (4/1)ی یاسا تیرۆر ره‌وانه‌ی دادگا جینائی كراوه كه مادده‌یه‌كی تایبه‌ته به‌كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.هه‌ركه‌سێك به‌پێی ئه‌و مادده‌یه ده‌ستگیربكرێت‌و روبه‌ڕوی دادگاییكردن ببێته‌وه، ناكرێت به‌كه‌فاله‌ت ئازادبكرێت، به‌ڵكو لهندیخانهدا ده‌مێنێته‌وه تاكو ئازاد ده‌كرێت گه‌ر هاتو به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ تۆمه‌تباركردنی له‌ئارادا نه‌بو، ئه‌مه‌ش له‌زۆر كه‌یسی تردا رویداوه، یاخود له‌حاڵه‌تی دوه‌مدا تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا دهسهپێتو به‌لانی كه‌م پێنج ساڵ زیندانی دهكرێتو ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه حوكمه‌كه‌ی بگاته له‌سێداره‌دان.
سه‌رچاوه‌كه بۆ نیقاشی ئاشكراكرد "تاكو ئێستا هیچ تۆمه‌تبارێك بڕیاری بێ‌تاوان بونی بۆ ده‌رنه‌چوه كه بههێڕشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا تۆمهتباربوه، به‌ڵكو رویداوه به‌هۆی نه‌بونی به‌ڵگه‌ی پێویست ئازادكراون، نه‌ك بێ‌تاوان بون".كه‌یسی دادگاییكردنی عیسام سه‌لاحه‌دین قاسم یه‌كه‌مین روداوی له‌و جۆره‌یه كاتێك دادگای جینایاتی نه‌ینه‌وا، رۆژی 22ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2010، به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر ئوسامه حامد عهلیو ئه‌ندامێتی هه‌ردو دادوه‌ر قاسم محه‌ممه‌د نوری‌و كامل سه‌عید فه‌تحی، بڕیاری بێتاوانبونی تۆمه‌تباره‌كه‌و ئازادكردنی راسته‌وخۆیان دا، ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ تۆمه‌تباركردنی نه‌بوه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بێ‌تاوان ده‌رچو.له‌دانیشتنه‌كانی دادگاییكردنی (قاس)مدا كه ته‌نها نیقاش ئاگاداری ورده‌كاریه‌كانی بو، سكاڵاكه‌ر كه براین كیتی سه‌ربازه ئهمهریكیهكهیه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دابو كه له‌و رۆژه‌دا لهئۆتۆمبیلهكانیان هاتبونه خوارو پاش كه‌مێك گوێی له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بوه‌و له‌ئه‌نجامدا برینداربوه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌بینیوه كه هێڕشه‌كه‌ی كردوه‌ته سه‌ریان.هه‌رچی سه‌ربازه هاوڕێكانی براینه كه له‌كاتی روداوه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدا بون‌و وه‌ك عه‌ریف مایكل توت لاشۆو ئه‌میر بازلدۆو چه‌ندینی تر، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌یان لێكرد‌و برینداربو، هه‌ر ئه‌و كه‌سه بوه كه نارنجۆكه‌كه‌ی گرتوه‌ته سه‌ریان كه مه‌به‌ستیان عیسام سه‌لاحه‌دین قاسم بو.له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، به‌درێژایی لێكۆڵینه‌وه‌و دانیشتنه‌كانی دادگا، قاسم نكوڵی له‌وه‌ده‌كرد كه نارنجۆكی گرتبێته ئه‌و سه‌ربازانه، یاخود هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و روداوه‌وه هه‌بێت. ناوبراو بۆ دادگای رونكرده‌وه "له‌كار ده‌گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه‌و له‌ڕێگادا گوێم له‌ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بو، دواتر ته‌قه‌كراو به‌سه‌ختی بریندار بوم".به‌هه‌مان شێوه‌ی ئیفاده‌ی قاسم، هاوڕێكانیو ئه‌وانه‌ش كه له‌شوێنی روداوه‌كه‌دا بون، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئه‌و هیچ شتێكی به‌ده‌سته‌وه نه‌بوه‌و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی كراون راست نین.به‌شێك له‌بڕیاری بێ‌تاوان بونی قاسم له‌لایه‌ن دادگاوه، په‌یوه‌ندی هه‌بوه بهئیفادهی شایه‌ته‌كان، به‌تایبه‌ت سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكیه‌كان كه له‌دژی قاسم قسه‌یان كردوه‌و ویستویانه تاوانباری بكه‌ن، چونكه قسه‌كانیان جیاواز بوه له‌یه‌كتر. سه‌رچاوه‌كه‌ی نیقاش ئاشكرایكرد "ئیفاده‌ی هاوڕێكانی براین جیاواز بون له‌باره‌ی دوری نێوان مهفرهزهكهو قاسمدا، فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌كه وتی 15 مه‌تر لێمانه‌وه دور بو، به‌ڵام چه‌ند سه‌ربازێكی تر وتیان 40 بۆ 50 مه‌تر".ئه‌م كه‌یسه كه جێی بایه‌خی چاودێران بو، بابه‌تێكی هه‌ستیاری تری وروژاند كاتێك له‌ده‌قی بڕیاری دادگادا، جگه لهبێتاوان كردنی قاسم، جه‌غت له‌شه‌رعیه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكیه‌كانی سه‌ر خاكی عێراق كراوه‌ته‌وه.له‌ده‌قی بڕیاری دادگاكه‌دا هاتوه "له‌مادده‌ی دوی یاسای رێككه‌وتننامه‌ی عه‌ره‌ب بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر كه له‌ساڵی 2008دا هه‌مواركراو له‌ڕۆژی 5ی كانونی دوه‌می 2009دا له‌ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاوكرایه‌وه، هاتوه كه رێگه به‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داگیركه‌ری بیانی دراوه ته‌نانه‌ت له‌ڕێ به‌كارهێنانی چه‌ك".
ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره دادگایه‌كی عێراقی شه‌رعیه‌ت بهروبهڕوبونهوهی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی بدات به‌حوكمی ئه‌وه‌ی سه‌ربازی داگیركهرن.هه‌ندێ لهچاودێرانو یاساناسان، ئه‌م بڕگه‌یه‌ی نێو ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی دادگایان به "نا روون" وه‌سف كرد. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌كه‌ی نیقاش وتی "بڕیاری بێتاوانبونی قاسم له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی بهڕوداوهكهوه نه‌بوه، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستكاری داگیركه‌ری بیانی كردوه، بۆیه هۆكاری ئاماژه‌دان بهرێككهوتننامهی عه‌ره‌بی بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ی تیرۆر ناڕونه‌و هیچ موبه‌ریرێك بۆ به‌كارهینانی نییه".له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، بڕیاری دادگای نه‌ینه‌وا بڕیاری كۆتایی نییه، چونكه كه‌یسه‌كه ئاڕاسته‌ی دادگای ته‌میزی به‌غدا كراوه كه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه له‌عێراقدا، به‌مه‌به‌ستی وه‌ردبینی لهبڕیارهكهو موساده‌قه یاخود هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، ئه‌مه‌ش ره‌نگه چه‌ند مانگێكی تر بخایه‌نێت.ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر له‌دادگاكانی نه‌ینه‌وا كه نه‌یانویست ناویان ئاشكرابكرێت، ئاماژه‌یان بهگرنگێتی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا دا، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا جه‌غتیان له‌وه كرده‌وه كه دادگای ته‌میز بڕیاره‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و دادگاییه‌كه سه‌ر له‌نوێ ده‌ستپێده‌كاته‌وه