2009-12-06 19:24:40

مه‌ترسیدارترین كێشه‌یانكرد كه‌ئه‌ویش كێشه‌ی برسێتی و هه‌ژارییه‌ له‌جیهاندا، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ره‌هه‌نده‌ جۆراو جۆره‌كانی كێشه‌ی برسێتی به‌وردی باسكرا كه‌ئێستا به‌ چ شێوازێك هه‌ڕه‌شه‌ له‌چاره‌نووسی مرۆڤایه‌تی ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاماره‌كانی رێكخراوی فاو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌نزیكه‌ی ملیارێك كه‌س رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتی ده‌بنه‌وه‌ له‌جیهاندا، واته‌ له‌هه‌ر شه‌ش كه‌سێك یه‌ك كه‌س برسییه‌، به‌لام ئه‌وه‌ی زیاتر جێگه‌ی سه‌رنج  و لێكدانه‌وه‌یه‌ زیادبوونی به‌رده‌وامی ژماره‌ی برسییه‌كانی جیهانه‌ له‌ولاتانی گه‌شه‌سه‌ندوودا.له‌مباره‌یه‌وه‌ پسپۆڕانی به‌شداربووی فاو له‌رۆما ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌هۆكارێكی سه‌ره‌كی زیادبوونی برسێتی و هه‌ژاری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دیارده‌ی گۆڕانی ئاووهه‌وا كه‌ به‌(قه‌تیسبوونی گه‌رمی) ده‌ناسرێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌وخۆی كردۆته‌ سه‌ر سه‌رتاپای جیهان به‌گشتیی و ولاتانی هه‌ژار به‌تایبه‌تی، چونكه‌ تێبینی ده‌كرێت له‌ماوه‌ی ده‌ ساڵی رابردوودا سیستمی ئاسایی ئاووهه‌وا گۆڕانی ریشه‌یی به‌سه‌ردا هاتووه‌و فۆرمێكی نامۆی وه‌رگرتووه‌ بۆ نموونه‌ به‌هۆی دیارده‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رمی له‌به‌شێكی گه‌وره‌ی جیهاندا وه‌ك له‌باشووری خۆرهه‌لاتی ئاسیاو ئه‌مریكای باشووردا دووچاری زریان و بۆرانێكی گه‌وره‌و به‌هێزو به‌رده‌وام بووه‌ته‌وه‌و دیارده‌ی لافاوو هه‌ره‌سهێنان و داخورانی قه‌دپاڵه‌كان بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌كی باوی ده‌ ساڵی رابردوو بۆیه‌ زۆربه‌ی زه‌وی و مه‌زرا كشتوكاڵییه‌كان دووچاری له‌ناوچوون  بوون و دانیشتوانی هه‌ژاری ئه‌م دوو هه‌رێمه‌ جوگرافییه‌ دووچاری فه‌وتانی به‌رهه‌مه‌كانیان بوون، ئه‌وه‌ی له‌م دوو هه‌رێمه‌دا پێیان ده‌وترا كشتوكاڵی بژێوی و بازرگانی بڕه‌كه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ كه‌میكردووه‌، بۆیه‌ هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی برسێتی و هه‌ژاری به‌ڕاده‌یه‌ك كه‌ژماره‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ریان خه‌ریكه‌ له‌ملیارێك كه‌سیش تێده‌په‌ڕێت، سه‌باره‌ت به‌ناوچه‌ی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و كیشوه‌ری ئه‌فریقا، دیارده‌ی وشكه‌ساڵ و كه‌مبارانی تیایاندا بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌كی باوو سیستمی ئاووهه‌وا به‌جارێك گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و دیارده‌ی كۆچكردنی ئه‌فریقیه‌كان له‌شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی دیكه‌ به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی ئاودا بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌كی باوو به‌جارێك جوتیارانی بێهیوا كردووه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی برسێتی ئێستا له‌ كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقادا رووده‌دات به‌هۆی وشكه‌ ساڵییه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا كۆچی به‌كۆمه‌ڵ رووده‌دات و كێشه‌ی سیاسی و شه‌ڕی موڵكداریشی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.پسپۆڕانی بواری ژینگه‌ پێیانوایه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی برسییه‌كانی جیهان تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌سته‌ به‌دیارده‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ئاوو هه‌واوه‌و ئه‌و ره‌هه‌ندانه‌ی كه‌ له‌م دیارده‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ داده‌نرێت، بۆیه‌ سه‌رانی لوتكه‌ی فاو له‌شاری رۆما ناچارده‌بن جارێكی دیكه‌ داوا له‌هه‌شت ولاته‌ پیشه‌سازییه‌  گه‌وره‌كه‌ی جیهان بكه‌ن له‌دوو بواره‌وه‌ هاریكاری لوتكه‌ی فاوو ولاته‌ برسییه‌كان بكه‌ن، بواری یه‌كه‌میان كه‌ به‌په‌له‌یه‌و خۆی له‌یارمه‌تی دارایی و ئابووری و لۆجستیدا ده‌بینێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ملیار برسییه‌ی ئێستا، تاوه‌كو له‌مردن رزگاریان بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش مندالانی برسی و لاواز كه‌ توانای به‌رگری و مانه‌وه‌یان كه‌متره‌، بواری دووه‌میان بریتییه‌ له‌وه‌ی كه‌ولاتانی پێشكه‌وتووی پیشه‌سازی رێژه‌ی CO2 له‌زه‌پۆشدا كه‌مبكه‌نه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رمی تاوه‌كو له‌و رێگه‌یه‌وه‌ سیستمی ئاووهه‌وا ئاسایی بێته‌وه‌و ئیدی وشكه‌ ساڵی و كه‌مبارانی نه‌بێته‌ دیارده‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌و ژماره‌ی برسی زیاد نه‌كات، له‌ راستیدا ئه‌م داوایه‌ به‌چه‌ند قۆناغێكی ستراتیژی ده‌توانێت گه‌وهه‌ری دیارده‌ی برسێتی و گه‌لێك كێشه‌ی ژینگه‌یی دیكه‌ش چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه‌ دیارده‌یه‌كی نامۆ نابێت ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ئاووهه‌وا ببێته‌ كاری له‌پێشینه‌ی زۆربه‌ی كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و تیایدا داوا له‌سه‌رجه‌م ولاتانی جیهان بكه‌ن كه‌هه‌ڕه‌شه‌ی گۆڕانكارییه‌ ئاووهه‌واییه‌كان ته‌نها له‌بوارێكدا خۆی نابینێته‌وه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌سته‌ به‌سه‌رتاپای ژیانی مرۆڤایه‌تییه‌وه‌ بۆیه‌ پسپۆڕانی ژینگه‌ ره‌وشه‌كه‌ له‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه‌ لێكده‌ده‌نه‌وه‌و وه‌كو په‌یامێك سیاسه‌تمه‌داران و پیاوانی ئایینی و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌مه‌ترسی قه‌تیسبوونی گه‌رمی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌چاره‌نووسی ئه‌ستێره‌ی زه‌وی و مانه‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆی مرۆڤ خۆیدایه‌، بۆیه‌ به‌پله‌ی یه‌كه‌م زۆربه‌ی په‌یام و داواكان رووبه‌ڕووی حكومه‌ت و زلهێزه‌كانی جیهان ده‌كرێته‌وه‌.

*پسپۆڕی جیۆپۆله‌تیك و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی