2009-11-23 14:57:41
بۆچی دایه ؟
له بونی حه‌وت منداڵدا ژان دهیگرتیی و
كه‌چی ڕۆژێك
نه‌باسی ژانت بۆ كردم ؟
نه‌فێری هونه‌ری ژانت كردم ؟!
تا بتوانم به‌رگه بگرم
ئه‌وكاتانه‌ی ژان ده‌مگرێ و
شیعرێكی نوێ له‌دایك ده‌بێت !
به‌ڵام دایه ،
لێم ببوره كه پێم وایه
ژانی هه‌ر شه‌ش كۆرپه‌كه‌ی تۆ
به خۆیشمه‌وه
هێنده‌ی له‌دایك بونی شیعرێك
كه‌بۆ دوری تۆ ده‌ینوسم ، ئێشی نایا !.
باكۆ جه‌لال - توركیا
ئه‌م شیعره پیشكه‌شه به دایكی ئه‌زیزم.